دانلود آهنگ نوید زردی به نام دلتنگی

Download Music By : Navid Zardi – Dltangi
به همراه متن کامل ترانه دلتنگی ( لە دڵتەنگی بارانت بووم لە خۆشیدا هەر گۆرانی وەکو گەڵا زوو هەڵوەریم کەوتمە سەر ڕێت بە ئاسانی) که با صدای نوید زردی خوانده شده است.
نوید زردی دلتنگی

کێ وە کو من لە تاریکیت
خۆری کرد بە کانی چاوت

کێ وە کو من دیوانێکی
پڕ گۆانی کرد بە ناوت

لە دوورەوە کێ تۆی بردە
بەر ئاوێنەی روونی کانی

لە گریان و پێکەنینا
وەرزی دڵی تۆی ئەزانی

لە دڵتەنگی بارانت بووم
لە خۆشیدا هەر گۆرانی

وەکو گەڵا زوو هەڵوەریم
کەوتمە سەر ڕێت بە ئاسانی

یەکەم حەرفی ناوەکەی تۆ
بوو بە شیرنی زمانم

بەڵام گوڵی دڵنیا بە من
بەبێ تۆ سەر گەردانم

تازە لەناو شەوو رۆژتا
یادگاری من داگیرساوە

ناونیشانم هەڵبەستێکە
لەناو دڵتا بەجێماوە

چۆن ئەتوانی رەزی شیعر و
باخی وشەم فەرامۆشکەی

بێ ئاواز و گۆرانی من
بە عەشقی تر دوا پێک نۆشکەی

پخش آنلاین آهنگ نوید زردی به نام دلتنگی

0:00
0:00
کد پخش برای وبلاگ ها
لینک کوتاه مطلب
2 آوریل 2020 ۰
نظرات

تب ترانه